لەسەر دۆسیەی كوشتنی هاووڵاتییەك پۆلیسى سلێمانى تۆمەتبارێكى ده‌ستگیر كرد
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27/2/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى سلێمانى، له ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)، ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "دوای ئەوەی لەسەر دۆسیەی كوشتنی هاووڵاتییەك لەلایەن دادگاوە فەرمانی ده‌ستگیركردن بۆ تۆمه‌تبارێك و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌رچوو، دوای بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەكان، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕزگاری توانییان بڕیارەكەی دادگا جێبەجێ بكه‌ن و لەڕۆژی 20/2/2020 تۆمەتبار (گ، ع، م) دەستگیر كرا و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلێكی جۆری شكۆدا گیرا، كه به‌تۆمه‌تبار بووه".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: "جێی ئاماژەیه لەساڵی 2018دا هاووڵاتییەك لە شاری سلێمانی بەدەستڕێژی گوللە كوژرا و تۆمەتبارێك لەسەر دۆسیەكە دەستگیر كرا، ئێستاش تۆمەتبارێكی دیكه لەسەر هەمان دۆسیە دەستگیر كراوە و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا گیراوه".
پۆلیسى سلێمانى ڕوونیشى كردووه‌ته‌وه، تۆمەتباره‌كه بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكەدا بەردەوامە.
باسنيوز
