وادەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان دەستنیشان کرا
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٠، ڕێواز فایەق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتنامەیەکی ئاراستەی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان کرد بۆ ئاماده‌بوون له دانیشتنی كردنه‌وه‌ى خولی به‌هاره‌ى ساڵی دووه‌م له خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مانی کوردستان.
کۆبوونەوەکەی پەرلەمان لە کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە ١ی ئاداری ٢٠٢٠ بەڕێوە دەچێت.
ئەمەش دەقی بانگهێشتنامەکەیە:
بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
پشت به‌ستن به حوكمى برگه‌ى (یه‌كه‌م) له ماده‌ى (7)و بڕگه‌ى (سێیه‌م ) له‌ماده‌ى (18)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی ـ عیراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه بـه‌ڕێزه‌كانی پـه‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی كردنه‌وه‌ى خولی به‌هاره‌ى ساڵی دووه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنـجه‌می پـه‌رله‌مانى كوردستان-عێراق، له‌كاتژمێر (11)ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌مه رێكه‌وتی 2020/3/1، تكایه له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده بن.
له‌گه‌ڵ رێزدا..
د.رێواز فایق حسێن
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
باسنيوز
