جمووجۆڵی بازرگانی لە سنووری حاجی ئۆمەران ئاساییە
سیروان حوسێن، بەرپرسی راگەیاندنی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران رايگەیاند، دوای بڵاوبوونەوەی چەند حاڵەتێكی نەخۆشی لە وڵاتی ئێران، رێوشوێنی پێویستی پزیشكی لە دەروازەی حاجی ئۆمەران گیراوەتە بەر بۆ پشكنینی ئەو گەشتیار و هاووڵاتیانەی لە وڵاتی ئێران دەگەڕێنەوە، هەرەوەها ئەو شۆفێر و كەسانەش كە بە دەروازەكە كاری بازرگانی و هێنان و بردنی كاڵاكان دەكەن، لە نێوان (هەرێمی كوردستان و وڵاتی ئێران، بەڵام رێگە بە گەشتیار و هاووڵاتیانی بیانی نادرێت".
گوتیشی: "ئێستا جموجۆڵی بازرگانی لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، بەردەوامە، بەڵام چەند رێنماییەكی پێویست هەیە بۆ ئەو كەسانەی كاری بازرگانی دەكەن، هەروەها گەڕانەوەی گەشتیاران و هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان لە وڵاتی ئێران بەردەوامە و لەكاتی هاتنەوەیان رێوشوێنی پزیشكیان بۆ ئەنجام دەدرێت و بەپێی بڕیار و ڕاسپاردەکان دەخرێنە ژێر چاودێری پزیشكییەوە".
باسنيوز
