لە بۆردوومانی شیلادزێ لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە هاونیشتمانییەک گیانی لەدەستدا

لە بۆردوومانی شیلادزێ لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە هاونیشتمانییەک گیانی لەدەستدا
فڕۆکەکانی تورکیا سنووری شیلادزێیان لە پارێزگای دهۆک بۆردوومانکرد و لە ئەنجامدا هاونیشتمانییەک گیانی لەدەستدا.

وارشین سەلمان، بەڕێوەبەری شارۆچکەی شیلادزێ راگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندی سیدانیان لە دەڤەری نێروەرێکان بۆردوومانکردووە.

وارشین سەلمان گوتی، لە ئەنجامی بۆردوومانەکە کەسێک گیانی لەدەستداوە.کەسەکە ناوی خەلیل ئیبراهیمە و تەمەنی 47 ساڵە.
Top