سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پیرۆزبایى له هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتى ده‌كات
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى هیواى سه‌ركه‌وتن بۆ یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان، باسى له ڕۆڵى دیارى یه‌كێتى له قۆناغه‌كانى خه‌باتى گه‌لى كوردستاندا كرد و جه‌ختى له گرنگیى پێگه و هه‌وڵه‌كانى یه‌كێتى له‌پێناو ته‌بایى و یه‌كڕیزیى پێكهاته و لایه‌نه كوردستانییه‌كاندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها هیواى خواست هەڵبژاردن و ده‌ستبه‌كاربوونیان، خزمەت بەو یەکڕیزییە و ئاواتەکانی خوالێخۆشبوو جەنابی سه‌رۆك مام جەلال بکات.
