دوکان.. مەلەکردن لە مەلەوانگەکان و نێرگەلە کێشان قەدەغە دەکرێت

دوکان.. مەلەکردن لە مەلەوانگەکان و نێرگەلە کێشان قەدەغە دەکرێت
لە دوکان لە پێناو سەلامەتی گیانی هاووڵاتییان و وەک قۆناغێکی سەرەتای بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا مەلەکردن لە مەلەوانگەکان و نێرگەلە کێشان قەدەغە دەکرێت.

قائیمقامییەتی دوکان لە راگەیاندراوەکدا کە تێیدا بڕیاردراوە بە قەدەغەکردنی مەلەکردن لە مەلەوانگەکان و نێرگەلەکێشان، لێژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەتییش بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ئەم ڕێنماییانە دەکەن.

جەختیشکراوەتەوە، کە ئەم بڕیار و ڕێنماییانە لەمڕۆوە جێبەجێ دەکرێت و پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و خەڵکی ئامانجیانە و لێژنەکانیان بەردەوام چاودێری شوێنە گشتییەکان دەکەن، تا هاووڵاتییان تووشی هیچ زیانێک نەبن، داواش لە هاووڵاتییان دەکرێت پابەندی ئەم ڕێنماییانە بن و خۆیانبپارێزن.










باسنیوز

Top