ئاگادارییه‌ك له ته‌ندروستیی هه‌ڵه‌بجه‌وه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 26/2/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی هه‌ڵه‌بجه، ئاگادارییه‌كى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "بە فەرمانی پارێزگاری هەڵەبجە و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان لە پۆلیس و ئاسایشی هەڵەبجە و بە سەرپەرشتیی تەندروستی هەڵەبجە، تیمێکی پزیشکی کەرەنتینە لە هۆتێل هەڵەبجە پاڵاس دانران".
باس له‌وه‌ش كراوه، تیمەکە بۆ جیاکردنەوەی ئەوە کەسانەیە کە لە ئێرانەوە بە نایاسایی دێنەوە سنوور و خاکی هەرێمی کوردستان، ئەو کەسانەش ماوەی 14 ڕۆژ لەژێر چاودێریی تەندروستیدا دەبن.
باسنيوز
