تەندروستیی کەرکووک: دەنگۆی تووشبوونی ژمارەیەک كه‌سى دیکە بە کۆرۆنا ڕاست نییە

تەندروستیی کەرکووک: دەنگۆی تووشبوونی ژمارەیەک كه‌سى دیکە بە کۆرۆنا ڕاست نییە
گوتەبێژی فەرمانگەی تەندروستیی کەرکووک، دەنگۆی بڵاوبوونەوەی تووشبوونى ژمارەیەك كه‌سی دیکە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شارەكه‌، ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌.

شەوی ڕابردوو 25/2/2020، لە شاری كەركووك دەنگۆیەک بڵاو بووەوە کە گوایە تۆماركردنی پێنج حاڵەتی دیكەی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیەندراوە، له‌مباره‌یه‌وه‌ سامان یابە، گوتەبێژی فەرمانگەی تەندروستیی كەركووك، ڕايگەیاند: "جگە لەو چوار كەسەی كە دوێنێ سێشەممە ڕاگەیاندراوە كە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، هیچ حاڵەتێكی دیكەی تووشبوو بەو ڤایرۆسە لە كەركووك نییە، هەروەها هیچ گومانلێكراوێكیش نییە".

گوتیشی: "ئەو چوار كەسەی كە تووشی ڤایرۆرسی كۆرۆنا بوون، ئێستا لەژێر چاودێرییەكی چڕی پزیشكیدان و نێوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، نەخۆشخانەیەكی شارەكەیان بۆ تەرخان دەكرێت و دەبرێنە ئەو شوێنە، هەروەها هەر حاڵەتێكی دیكە، یاخود گومانلێكراو بەو ڤایرۆسە هەبێت، دەبرێنە ئەو نەخۆشخانەیە".












باسنيوز



Top