بارەگای بارزانی لە چوارچێوەی ڕێوشوێنەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیارێکی ئاشکرا کرد

 بارەگای بارزانی لە چوارچێوەی ڕێوشوێنەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیارێکی ئاشکرا کرد
بارەگای بارزانی لە چوارچێوەی ڕێوشوێنەکانی هەرێمی کوردستان بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، بڕیارێکی ئاشکرا کرد.

کەمێک لەمەوبەر، لە راگەیاندراوێکدا کە لە پێگەی تایبەتییەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە، بارەگای بارزانی رای گەیاندووە، بەهۆی ئەو بارودۆخە تایبەتەی لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ناوچەكە و وڵاتانی دەوروبەری عێراق و هەندێ شوێنی جیهان هاتووەتە ئاراوە، لە پێناو پاراستنی تەندروستیی گشتیی خەڵك، ”پێمان باشە كە ئەمساڵ ڕێوڕەسمی جەماوەریی یادەكانی وەفات و لەدایكبوونی جەنابی بارزانیی نەمر ئەنجام نەدرێت“.

هاوکات سوپاسی هەست و سۆزی جەماوەری کوردستان کراوە و جەخت کراوەتەوە کە تەندروستیی هاووڵاتییان لە هەموو شتێک گرنگترە.

ساڵانە لە نیوەی یەکەمی مانگی ئاداردا، خەڵکێکی زۆر لە هەرێمی کوردستان و پارچەکانی دیکەی کوردستان بە بۆنەی هەردوو یادی لە دایکبوون و کۆچی دوایی بارزانیی نەمرەوە، سەردانی ناوچەی بارزان و مەزاری نەمران دەکەن.



باسنيوز
Top