خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازی یاسای بەرەنگاربوونەوەی بە قاچاخبردنی نەوت دەکرێت
لە وەرزی پێشووی یاساداناندا پەرلەمان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پێشنیازی یاسای بەقاچاخبردنی نەوت کرد و لیژنەی یاساییش سەرقاڵی ئامادەکردنی راپۆرتی کۆتاییە بۆ خوێندنەوەی دووەم.
لە کۆبوونەوەی دوێنێی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستاندا گفتگۆ لەبارەی ئامادەکردنی راپۆرتی کۆتایی لەسەر پێشنیازی یاساکە کرا و بڕیارە بۆ خوێندنەوەی دووەم راپۆرتەکە ئاراستەی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بکرێت و لە وەرزی داھاتوودا پەسەند بکرێت.
ناوەرۆکی پێشنیازە یاساییەکەش باس لە رێگری لە بە قاچاخبردنی نەوت و پێکھاتەکانی دەکات و تێیدا ھاتووە گواستنەوەی ھەموو جۆرە سووتەمەنییەک بە تەنکەر قەدەخەیە و ئەگەر رەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیرانی لەسەر نەبێت.
بەپێی ئەم پێشنیازە یاساییە ھێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش جێبەجێکاری ئەم یاسایە دەبن.
سزاکانی ئەم یاسایە زۆر توندن و ھەر ئامێرێکیش لە کاتی بە قاچاخبردنی نەوتدا دەستی بەسەردا بگیرێت، نادرێتەوە بە خاوەنەکەی.
باسنیوز
