محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود: عه‌للاوی تا سه‌ر ئێسقان دژی كورده
سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هه‌رێم بە کوردستان ٢٤ی راگه‌یاند، کوردستان رازی نابێ بەوەی خەڵکێکی دیکە وەزیری بۆ دیاری بکات.
دزه‌یی گوتیشی: چۆن شیعەکان سەرۆك وەزیر دادەنێن، دەبێ کوردیش ئه‌و مافه‌ی هه‌بێت، کە وەزیرەکانی پشکی خۆی دیاری بكات.
هاوکات محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود، سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه، محەمەد ته‌وفیق عەللاوی تا سەر ئێسقان دژی کوردە و نە بەکەڵکی کوردستان و نە بەکەڵکی بەغدا نایەت.
دووپاتیش ده‌كاته‌وه، عه‌للاوی ناتوانێت هیچ کێشەیەك چارەسەر بکات.
ئەوەی وایکردووە کورد زیاتر هەست بە مەترسی بکات، ئەو کارنامەیە، کە سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو لە ماوەی رابردوودا پێشکەشی پەرلەمانی کردووه، تێیدا هیچ ئاماژەیەکی بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا پێنەبوو.
K24
