پۆمپێیۆ : واشنتن هەموو هەوڵێک دەدات، بۆ ئەوەی رێگری لە ئێران بکات، پەرە بە توانا مووشەکییەکانی بدات.
لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، مایک پۆمپێیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئاشکرایکرد، وڵاتەکەی سزای دارایی خستە سەر 13 دەزگا و کەسایەتی، ژمارەیەک وڵات، کە هاوکاری پەرەپێدانی بەرنامەی مووشەکی ئێران دەکەن، لە نێویاندا هەریەک لە عێراق، رووسیا، چین، ئێران، تورکیا و سووریا.
پۆمپێیۆ راشیگەیاندووە، واشنتن هەموو هەوڵێک دەدات، بۆ ئەوەی رێگری لە ئێران بکات، پەرە بە توانا مووشەکییەکانی بدات.
K24
