دووەمین بەرپرسی ئێرانی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٠، دکتۆر ئیرهجى حەریرچی، جێگری وەزیری تەندروستیی ئێران لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا کە خۆی بڵاوی کردووەتەوە، ئاشکرای کرد، پاش ئەوەی پشکنینی بۆ کراوە، دەرکەوتووە کە ئەویش یەکێکە لە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
پێشتر باسی ئەوە کراوە کە ئەو پزیشکە ڕاستەوخۆ بەرکەوتەی لەگەڵ تووشبووانی کۆرۆنا هەبووە.
ئەمە دووەمین بەرپرسی ئێرانە کە تووشی ڤایرۆسەکە دەبێت، پێشتریش شارەداری ناوچەی ١٣ی تاران تووشی کۆرۆنای چین ببوون.
باسنيوز
