بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی: داخستنی سنوور کێشە بۆ بەنزین دروستناکات

بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی: داخستنی سنوور کێشە بۆ بەنزین دروستناکات
دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران سنوورەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران داخران، بەشێکی زۆر لە شۆفێرانی سنووری سلێمانی روویان لە وێستگەکانی سووتەمەنی کردووە و "ترسیان لە نەمانی سووتەمەنی هەیە"، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانیش دڵنیایی دەدات.

محەممەد حەسیب، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی راگەیاند، داخستنی سنوور لەگەڵ ئێران هیچ کێشەیەک بۆ بوونی بەنزین لە هەرێمی کوردستان دروستناکات.

محەممەد حەسیب، ئاماژەی بەوەشکرد، تانکەری ئێران تاوەکو سنوور دێت و لەوێوە تانکەری هەرێمی کوردستان بەنزین دەهێننە ناو هەرێمی کوردستانەوە.


هاونیشتمانییان لە سنووری شارەزوور، هەڵەبجە، سلێمانی، هەولێر، ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین قەرەباڵخییەکی زۆریان لەسەر بەنزینخانەکان دروستکردووە.
Top