سبەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
بریارە سبەی سێشەممە 2020/2/25، بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەنجومەنی وەزیران کۆببێتەوە و گفتوگۆ دەربارەی هەوڵەکانی پیکهێنانی کابینەی نوێی عێراق و رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکرێت.
تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە بریتین لە :
1- خستنەڕووی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی فیدراڵی.
2- ئەنجامەکانی بەشداریی شاندی حکوومەتی هەرێم بەسەرۆکایەتی مەسرور بارزانی لە کۆنفرانسی میونیخ و دیدارەکانی ئیتاڵیا و ڤاتیکان.
3- پلان و هەنگاو و رێکارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسیی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە بە ئامادەبوونی پارێزگارەکانی هەرێمی کورستان تاوتوێ دەکرێت.
باسنيوز
