وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ئه‌پلیكه‌یشنێك بۆ مامۆستایان و قوتابییان دابین ده‌كات
له‌مباره‌یه‌وه ئالان حه‌مه سه‌عید، وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڤیدیۆیه‌كى له پێگه‌ى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌دات، ئه‌پلیكه‌یشنی هه‌وره‌فێرگه، سه‌رجه‌م وانه‌كانى خوێندنى قۆناغى 1ى بنه‌ڕه‌تى تا 12ى ئاماده‌یی به سه‌رجه‌م به‌شه‌كانییه‌وه تێدایه، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر سیسته‌مه‌كانى (ئه‌ندرۆید، IOS و ویندۆز) كار ده‌كات.
بۆ به‌كارهێنانى ئه‌و ئه‌پلیكه‌یشنه، ته‌نیا یه‌ك جار پێویستت به ئینته‌رنێته و ئه‌ویش ته‌نیا بۆ دابه‌زاندن (داونلۆدكردن)ى ئه‌پلیكه‌یشنه‌كه، پاشان ئه‌پلیكه‌یشنه‌كه به‌شێوه‌ی ئۆفڵاین كار ده‌كات.
باسنيوز
