پیاوێک لە ئەوروپا بۆ کوشتنی هاوسەر و کوڕێکی گەڕایەوە کۆبانی
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (ئۆریێنت نێت)، ئەو پیاوە ئێوارەی رۆژی شەممەی رابردوو لە ناوچەی حەراجییە لە رۆژئاوای کۆبانی، کوڕە تەمەن 10 ساڵی و هاوسەرە تەمەن 27 ساڵییەکەی خۆی تا مردن، بەردباران کردووە.
ماڵپەڕی تۆڕی هەواڵیی کۆبانی بڵاوی کردووەتەوە، کە پیاوەکە دوای ئەنجامدانی تاوانەکە، کە لە دانیمارکەوە بۆ ئەنجامدانی تاوانەکەی گەڕاوەتەوە کۆبانی و تا ئێستا هۆکارەکەی ئاشکرا نییە، خۆی رادەستی دەسەڵاتدارانی خۆڕێبەریی رۆژئاوای کوردستان کردووە.
باسنيوز
