له سلێمانى 10 تۆمەتبار دەستگیر كران
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24/2/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى سلێمان، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا باس له‌وه كراوه، لە ماوەی 15 ڕۆژی ڕابردوودا له چه‌ند چالاكییه‌كی جیاجیادا، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی 10 تۆمەتباریان دەستگیر كرد، كه به‌م شێوه‌یه‌یه:
- دوو تۆمەتبار دەستگیر كراون، كه مامه‌ڵه‌یان بە بەڵگەنامەی ساختەوە كردووه.
- تۆمەتبارێك دەستگیر كراوە، كە هه‌ڵگری بەڵگەنامەی ساختە بووە.
- حەوت تۆمەتباریش كه تاوانی ساختەكارییان ئەنجام داوە، دەستگیر كراون.
پۆلیسى سلێمانى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، سەرجەم تۆمەتباران بەپێی ماددەی (289-298) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
باسنيوز
