سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی محەمەد حەسەن محەمەد حاجی دەکات

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی محەمەد حەسەن محەمەد حاجی دەکات
سەرۆک بارزانی، بە بۆنەی کۆچی دوایی "محەمەد حەسەن محەمەد حاجی" برووسکەیەکی سەرەخۆشیی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری کردووە.


دەقی برووسکەکە:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بۆ خانەوادەی خوالێخۆشبوو محەمەد حەسەن محەمەد حاجی (ئەبو دژۆ)

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی نیشتیمانپەروەر و پێشمەرگەی قارەمان و فەرماندەی لیوای هەشتی وەزارەتی پێشمەرگە، محەمەد حەسەن محەمەد حاجی ناوسراو بە (ئەبو دژۆ)مان پێگەیشت.

سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و ئاشنایانتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم. لە خودای گەورە داواکارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر ئارامیی بە هەموو ڵایەک ببەخشێت.

إنا لله وإنا إليه راجعون





مسعود بارزانی

٢٤ـی ٢ـی ٢٠٢٠









باسنيوز

Top