وەزیری تەندروستی: هیچ حاڵەتێکی تووشبوو بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە
د. سامان بەرزنجی کە ئەمڕۆ لەگەڵ وەزیری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری پەرلەمان بانگهێشتی لێژنەی تەندروستیی پەرلەمانی کوردستان رکابوو، گوتی: "هەتا ئێستا زیاتر لە هەزار و 400 هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان لە ئیران گەڕاونەتەوە و بەپێی ڕینماییەکان لەژێر چاودێریدان و لەگەڵ وەزارەتی تەندروستیی عێراق بۆ ئەم پرسە لەسەر هێڵین".
وەزیری تەندروستی گوتیشی: "بۆ پرسی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەگەڵ ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەسەر هێڵێن و هاوکات هەماهەنگییەکی ابش لە نێوان وەزارەتەکان و دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەیە و وەڵامدانەوەی خێرامان بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە".
د. سامان بەرزنجی ڕاشی گەیاند: "ئێمە لەڕێگەی فەرمیی وەزارەتەوە زانیارییەکان بە شێوەی ڕاست و شەفاف بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەگوازینەوە و هاوشێوەی هەموو وڵاتانی دنیا لە قۆناغی یەکەمی پێشگیری لەم ڤایرۆسە ڕێکارە توندوتۆڵەکان دەگیرێنە بەر و دەبێ هاووڵاتیان هاوکارمان بن."
باسنيوز
