سێ وێستگەی بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا لە خۆر لە هەرێمی کوردستان دادەمەزرێنرێن

سێ وێستگەی بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا لە خۆر لە هەرێمی کوردستان دادەمەزرێنرێن
وەزارەتی كارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرۆکی حکومەت رەزامەندی دەربڕی بە دامەزراندنی سێ وێستگەی بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا لەوزەی خۆر لە پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی و دهۆك بەتوانای 25 مێگاوات كارەبا بۆ هەر وێستگەیەك.

وەزارەتی كارەبای هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ خەندان نێردراوە رایگەیاندوە، لە درێژەی هەوڵەكانیان بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی كارەبا و چارەسەركردنی كێشەی كارەبا، مەسرور بارزانی، حكومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندی دەربڕی بە دامەزراندنی سێ وێستگەی بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا لەوزەی خۆر لە پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی و دهۆك.

توانای هەر یەکێک لە وێستگەکان 25 مێگاوات كارەبا دەبێت، بڕیارە بەشێوەیە وەبەرهێنان لەلایەن كەرتی تایبەتەوە ئەنجام بدرێت



ئاماژەی بەوەشکردوە، توانای هەر یەکێک لە وێستگەکان 25 مێگاوات كارەبا دەبێت، بڕیارە بەشێوەیە وەبەرهێنان لەلایەن كەرتی تایبەتەوە ئەنجام بدرێت.

بەرهەمهێنانی كارەبا بەوزەی خۆر یەكێكە لەو پڕۆژە گرنگانەی كە دۆستی ژینگەیەو وەزارەتی كارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، پاڵپشتی هەمو وەبەرهێنەرێك دەكات كە لەم بوارەدا كار بكات.

دەستیان كردوە بەئامادەكردنی تەندەر و گرێبەستەكان بەمەبەستی ئەنجامگەیاندنی پڕۆژەكان، كە بڕیارە بەشێوەی وەبەرهێنان لەلایەن كەرتی تایبەتەوە ئەنجام بدرێت



وەزارەتەکەی باسی لەوەکردوە، دەستیان كردوە بەئامادەكردنی تەندەر و گرێبەستەكان بەمەبەستی ئەنجامگەیاندنی پڕۆژەكان، كە بڕیارە بەشێوەی وەبەرهێنان لەلایەن كەرتی تایبەتەوە ئەنجام بدرێت و بەپێی رێكکەوتن و گرێبەستێك ئەو بڕە كارەبایەیان لێ دەكڕێت كە بەرهەم دەهێنرێت.






خەندان
Top