سەرۆکى ئەنجوومەنى ئەعیانى ئوردەن پێشوازى لە سكرتێری گشتیی YNDK دەكات

سەرۆکى ئەنجوومەنى ئەعیانى ئوردەن پێشوازى لە سكرتێری گشتیی YNDK دەكات

پێشنیوەڕۆى ڕۆژى 18 / 2 / 2020، سكرتێری گشتیی YNDK سەردانی ئەنجوومەنى ئەعیانى ئوردەن-ى كردو، لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆکى ئەنجوومەنى ئەعیانى ئوردەن باسیان لە رەوشى سیاسى ناوچەکە و پەیوەندى نێوان هەردوولا کرد.
پێشنیوەڕۆى ڕۆژى سێشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، سەردانی ئەنجوومەنى ئەعیانى ئوردەن-یان كردو، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (فەیسەڵ فایز سەرۆکى ئەنجوومەنى ئەعیانى ئوردەن و ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەن)ەوە پێشوازیكران، لەدیدارێکى برایانەكەدا باس لە رەوشی سیاسی ناوچەکە و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كراو، جەختكرایەوە سەر راوێژو گفتوگۆ لەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوە، لە تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەدا باس لە پەیوەندى لەمێژینەى نێوان ئوردەن و کوردستان کرا.
هەروەها مەخموورى ؛ لە دیدارەکەدا پوختەیەکى سەبارەت بە رەوشى سیاسى کوردستان و گیانى بەیەکەوەبوون و پێکەوەژیانى تەواوى پێکهاتە ئاینى و نەتەوەییەکانى کوردستان رۆلیان لە پرۆسەى سیاسى کوردستان خستەڕوو، وتى کوردستان نمونەیەکى جوانى پیکەوەژیانە لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و، هەموو نەتەوەو ئاینەکان بەشدارن لە پرۆسەى سیاسى و بڕیارى سیاسیدا، هەروەها باسى لە پێشڤەچوونەکانى کوردستان لە بوارى سیاسى و دیپلۆماسى و تەناهى و چاکسازییە ئیدارییەکان کرد و، وتى لە ساڵانى رابردوودا لە شەڕى تیرۆردا سەرکەوتین، ئێستاش شەڕى دژى گەندەڵى دەستیپێکردووە، بۆئەوەى نمونەیەکى زیندوو و شەفافى حوکمدارى نیشانى هەموو لایەک بدەین.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردن و پێشڤەبردنى پەیوەندی نێوان هەردوولا .




میدیا _ عەمان:
Top