شاندێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی بەغدا دەکات

شاندێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی بەغدا دەکات
رۆژی دووشەممە شاندێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە بە سەرۆکایەتی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات.

جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان راگەیاند، بڕیارە کاژێر 10:00ی بەیانی رۆژی دووشەممە (24-02-2020 ) شاندێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە بەسەرۆکایەتی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات.

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەکرد، ئەو شاندە کاژێر 12ی نیوەڕۆ لەگەڵ نەجاح شەمەری، وەزیری بەرگریی حکومەتی فیدڕاڵ و بەرپرسانی باڵای ئەو وەزارەتە کۆدەبێتەوە، گفتوگۆ لەبارەی مووچە و بودجەی پێشمەرگە و هاوئاهەنگی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچە جێناکۆکەکان دەکەن.
Top