سبه‌ی شاندی دانوستانكاری هه‌رێم له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردستان كۆ ده‌بنه‌وه
فارس عیسا، سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا گوتی: "گفتوگۆكانی نێوان شاندی كورد له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی ڕاسپێردراو و لایه‌نه‌كانی به‌غدا به‌رده‌وامه و لێكنزیكبوونه‌وه دروست بووه و دوو ڕۆژی دیكه مۆڵه‌ت دراوه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ئه‌نجامێك و ڕۆژی چوارشه‌ممه ده‌نگ به كابینه‌ی نوێ بدرێت و سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێش نه‌رمیی نواندووه."
فارس عیسا گوتیشی: "بڕیاره سبه‌ی شاندی هه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕێنه‌وه هه‌رێم و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم كۆ ببنه‌وه و تێیدا باس له ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه ده‌كەن و هه‌موو بژارده‌كان ده‌خەنه ڕوو، كامه‌یان بۆ كورد باشتر بێت ئه‌وه هه‌ڵده‌بژێرن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه تا ئێستا كورد یه‌كگرتووه."
