بوومەلەرزەکەی ورمێ 12 قوربانی لە باکووری کوردستان لێکەوتەوە
بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەی لە شارۆچکەیەکی رۆژهەڵاتی کوردستان رووی دا، 12 کەس لە باکووری کوردستان بوونە قوربانی.
کاتژمێر 9:24 خولەکی سەرلەبەیانیی ئەمرۆ یەکشەممە 23-2-2020 بە کاتی ئێران (کاتژمێر 8:54 بە کاتی هەولێر)، بوومەلەرزەیەک بە گوڕیی 5.7 پلەی رێختەر، لە شارۆچکەی کۆتۆڵ لە پارێزگای ورمێ، رووی دا.
بوومەلەرزەکە لە قوڵایی شەش کیلۆمەتریی زەوی رووی داوە و بەهۆیەوە ژمارەیەک خانووی هاووڵاتییان لە ناوچەکە، رووخاون.
سولەیمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاندووە، کاریگەریی بوومەلەرزەکە گەیشتووەتە شاری وان لە باکووری کوردستان و بەهۆیەوە چەندین خانوو وێران بوون.
بەهۆی رووخان و وێرانبوونی خانووەکان لە وان، حەوت هاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە و بە گوتەی سولەیمان سۆیلوش، پێنج کەسی دیکە بریندار بوون و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.
باسنیوز
