ئەندامێکی لێژنەی دانوستانکار: شاندی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا سەرکەوتوو بوون
ئەمرۆ یەکشەممە ٢٣ی ٢ی ٢٠٢٠ شاندی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەیاد عەلای کۆ دەبنەوە و ئەندامێکی شاندەکەش سەرکەوتنی دانوستانەکانی ”تائێستا“ راگەیاند.
زیا پترۆ سلێوە، ئەندامی شاندی دانوستانکاری ھەرێمی کوردستان راگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٠، شاندەکە جارێکی دیکە لەگەڵ ئەیاد عەلاوی کۆدەبێتەوە.
ڕوونیشی کردەوە: ”کۆبوونەوەکە لە چوارچێوەی گفتوگۆکانی ھەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسییەکانی عێراقە بۆ پێکھێنانی کابینەکەی محەمەد تۆفیق عەلاوی“.
لە لایەکی دیکەوە محەمەد سەعدەدین، ئەندامی لیژنەی دانوستانکار راگەیاند، ئەو فشارە سیاسییەی کردیان بۆ گەرانەوەی شاندی دانوستانکار بۆ ھەولێر و راگرتنی گفتگوگۆکان، بۆچوونی عەلاوی بەرامبەر بە ھەرێمی کوردستان و دانانی وەزیرەکان گۆڕی.
گوتیشی: ”عەلاوی بەڵێنی داوە بە گفتگۆ و ھەماھەنگی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان، کێشەکانی نەوت و بودجە و دانانی وەزیرەکانی ھەرێمی کوردستان دیاری بکات“. دووپاتیشی کردەوە: ”شاندی ھەرێمی کوردستان لە گفتگۆکانی لەگەڵ بەغدا سەرکەوتوو بوو“.
باسنيوز
