عوسمان بایدەمیر سەردانی پەرلەمانی کوردستان دەکات

 عوسمان بایدەمیر سەردانی پەرلەمانی کوردستان دەکات
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە عوسمان بایدەمیر، سیاسەتمەداری ناسراوی کوردی باکووری کوردستان، گەیشتە پەرلەمانی کوردستان.

بەپێی زانیارییەکان پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 2020.2.23 شاندێکی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان، پێشوازییان لە عوسمان بایدەمیر سیاسەتەمداری ناسراوی باکووری کوردستان کردووە.

عوسمان بایدەمیر ماوەی چەند ڕۆژێکە سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە و لەگەڵ سەرۆک بارزانی و چەند لایەنێکی سیاسیی باشووری وکردستان کۆ بووەوە.

بەپێی لێدوانی بایدەمیر کەلە میدیاکانەوە بڵاوی کردەوە، ئامانج لەم سەردانەی هەولێکە بۆ لێک نزیککردنەوەی نێو ماڵی کورد و هاوپێوەندیی نەتەوەییە.





باسنیوز
Top