سەربازێکی تورک کوژرا و سوپای تورکیاش ٢١ شوێنی سوپای سوریای بۆردوومان کرد
گرژییەکانی نێوان تورکیا و سووریا پەرەدەسێنێت و سەربازێکی دیکەی تورک لە سووریا کوژرا و تورکیاش چەندین پێگەی سوپای سووریای بۆردوومان کرد.
وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ شەممە سوپای وڵاتەکە ٢١ شوێنی سوپای سووریای بۆرودمان کردووە.
وەزاەرتی بەرگری تورکیا ڕاشیگەیاندووە کە چاودێری دۆخەکە دەکەن و وەڵامیان بۆ ئەگەر و هێرشێکی سوپای سووریا دەبێت.
ئەو ڕاگەیەندراوەی وەزارەتی بەرگری تورکیا لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ سەربازێکی دیکەی تورکیا لە نزیک شاری ئیدلیبی سووریا لەلایەن هێزەکانی سوپای سووریاوە کوژرا.
باسنیوز
