بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر: باوک و کوڕێک کوژران
حامد ئیسماعیل، بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر راگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 22-2-2020، لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کەسێک خەزوور و کوڕە خەزوورەکەی کوشتوون، کە دەکاتە برازا و ئامۆزای کوژراوەکان".
حامد ئیسماعیل گوتی، هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش چوونەتە نەخۆشخانە و شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە. گەڕانیش بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە دەستیپێکردووە.
ھەریر یەکێکە لە شارۆچکەکانی باشووری کوردستان و دەکەوێتە سنووری قەزای شەقڵاوە لە پارێزگای ھەولێر.
