وەزارەتی تەندروستی رێکاری یاسایی بەرامبەر پروپاگەندەیەک دەگرێتەبەر
وەزارەتی تەندروستی بڵاویکردووەتەوە کەسێک هەیە بەبێ ئەوەی کار و پسپۆڕییەتی ئەوبێت هەڵدەستێت بە بڵاوکردنەوەی هەواڵ و چەواشەکاری لە گرتەییەکی ڤیدیۆییدا. لەهەمان کاتدا شەرعیەت، بڕیار و ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی لەکەدار دەکات و بەپێچەوانەی هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتییان رەفتاردەکات.
بۆیە وەزارەتی تەندروستی داوای یاسایی لەسەر ئەو بەرێزە تۆمار دەکات و رێکاری یاسایی بەرامبەر هەر کەسێک دەگرێتەبەر کە پڕوپاگەندەی نادروست یان ڕیکلامی دۆزینەوەی چارەسەر و قسەی بێ بنەما بڵاوبکاتەوە، وەزارەتی تەندروستی هاوڵاتیان دڵنیادەکاتەوە کە هیچ نەخۆشێک و گومانلێکراوێکی نەخۆشی کۆڕۆنا نییە و دەروونییان شڵەژان نەکەن و ڕێنماییەکانی تەندروستی بەهێمنی بەرچاو بگرن.
