دیندار زێباری: لە ڕووداوی کچە حەوت ساڵەکەدا دەبێ سەروەریی یاسا ڕەچاو بکرێت
د.دیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکوومەتی هەرێم رای گەیاند: "سەروەریی یاسا و پابەندبوون بە پرەنسیپەکانی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ کارە پێشینەکان بوون لە کارنامەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە کەیسی ئەو کچە حەوت ساڵییەش، بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی لایەنە پەیوەندیدارەکان بەتایبەتی پۆلیس و دەسەڵاتی دادوەری، دوای پێشکەشکردنی سکاڵا لەلایەن کەسوکاری کچەکەوە، پێنج کەس دەستگیر کران".
رێکخەری راسپاردە نێودەڵەتییەکان زیاتر وتی: "دوای ئەنجامدانی رێوشوێنی یاسایی و کۆتاییهێنان بە پەڕاوەکە لەلایەن پۆلیسەوە کەیسەکە رەوانەی دادگای تاوانەکانی هەولێر کران بۆ ئەنجامدانی رێوشوێنی یاسایی، دواتر له قۆناغی دادگاییكردن له دادگای تاوانهكان بهپێی یاسا و دهسهڵاته رێپێدراوهكان تۆمهتبارهكان به کەفالەت ئازاد کران، بەڵام ئێستا دەستگیر کراونەتەوە و کەیسەکە نێردراوەتە دادگای تاوانەکان بۆ ئەنجامدانی رێکاری یاسای و قۆناغی زۆری بڕیوە بۆ یەکلاکردنەوەی".
رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان ئەوەشی راگەیاند: "لەڕێگەی لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە لێکۆڵینەوەی ورد لە کەیسەکە بەردەوامە، بەتایبەتی دەسەڵاتی دادوەری و دوای کۆکردنەوەی بەڵگەی تەواو بڕیار لەسەر کەیسەکە دەدرێت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی پابەندن بە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگا، هەروەها گشت لایەنە پەیوەندیدارەکانی لەسەر هێڵن سەبارەت بەم کەیسە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی یاسا بهسهر تاوانباران بەبێ جیاوازی، هەروەها بەڕێز وهزیری ناوخۆ لیژنهیهکی لێکۆڵینهوهی پێک هێناوە".
دیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە کۆتایی لێدوانەکەیدا رایگەیاند: "ئەگەر بە بەڵگەوە سەلمێنرا کە هەر کەسێک لەلایەنە پەیوەندیدارەکان پێشێلکاریی ئەنجامداوە لە میانەی پڕۆسەی لێکۆڵینەوە وەک هەرەشە و ترساندنی کەسوکاری قوربانییەکە، ئەوا بێ جیاوازی رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتە بەر و سزایان بەسەردا جێبەجێ دەكرێت".
لەلایەکی دیکەوە لە میانەی لێکۆڵینەوەکان لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگاداری وردەکاریەکانی پڕۆسەکە بوون و زانیارییان دەربارەی هەبووە.
باسنيوز
