هەوڵی لادانی سزایی تەمەللی هاوسەرۆکی هەدەپە هەیە
ئەگەرچی ١٥ رۆژ بەرلە ئێستا هەدەپە لەسەر داوای سەلاحەدین دەمیرتاش یەكلایی كردبووەوە كە هاوسەرۆكانی ئێستا (سەزایی تەمەللی و پەروین بوڵدان) لە شوێنی خۆیان دەمێننەوە، بەڵام دوو رۆژە هەدەپە گفتوگۆ لەبارەی دانانی كەسێكیتر لە شوێنی تەمەللی دەكات.
ماڵپەری (T24)ی توركی ئاشكرای دەكات، لە رۆژی هەینییەوە، سەركردایەتیی هەدەپە كۆبوونەوەی چڕی دەست پێ كردووە تا كەسێكیتر لە شوێنی سەزایی تەمەللی دابنێن، بەڵام تا ئێستا لەسەر هیچ ناوێك رێك نەكەوتوون.
بە گوێرەی زانیارییەكان پەروین بوڵدان ناگۆڕێت لە شوێنی خۆی دەمێنێتەوە، بەڵام زیاتر لە چوار كەس بۆ شوێنی تەمەللی پێشنیار كراوە و، بەیانی ئەو پرسە لەناو كۆنگرە یەكلای دەبێتەوە.
باسنيوز
