له سلێمانى ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكى زۆرى چپسدا گیرا
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 22/2/2020، قایمقامیه‌تى سلێمانى ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا له‌شكرد حه‌مید، پسپۆڕی خۆراك و سه‌رۆكی لێژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ڕای گه‌یاندووه: "پێشتر به بڕیاری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستیی سلێمانی، فرۆشتنی چپس و هه‌ر خوارده‌مه‌نییه‌كی دیكه كه پێویستی به سووركردنه‌وه هه‌بێت، له ناو قوتابخانه‌كاندا قه‌ده‌غه كراوه، لێژنه هاوبه‌شه‌كانیش كاری پێویستیان له‌و ڕووه‌وه كردووه و سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كانى ئاگادار كردووه‌ته‌وه، ئێستاش لێژنه‌كانمان له هه‌ر فرۆشگایه‌كی قوتابخانه‌كاندا چپس ببینن ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گرن، ئه‌مڕۆش له چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كدا ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر چپسی جۆراوجۆریان گرتووه و له‌ناوی ده‌به‌ن".
باسى له‌وه‌ش كردووه: "چپسه‌كان، مادەی پارێزه‌ر و تام و ڕه‌نگیان تێدایه، كه مادەی كیمیاوین و زیانێكی زۆر بە جگەر دەگەیەنن، تێكردنیشیان بەبێ چاودێرییەكی ورد، یه‌كێكه له ھۆكارەكانی تووشبوون بە نه‌خۆشیی شێرپەنجە، هه‌روه‌ها بەكارھێنانی جۆرەھا زەیتی ناته‌ندروست له دروستكردنیدا، ئه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بڕێكی زۆر خوێ و به‌هاراتی تیژی تێدایه و هۆكارێكیشه بۆ تێكچوونی ژه‌مه خۆراكه‌كان له‌لای منداڵ".
پسپۆڕی خۆراك و سه‌رۆكی لێژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، خواردنی چپس ده‌بێته هۆی كەمبوونەوەی وریایی و بەئاگابوون و زیادبوونی جووڵه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سووربوونەوەی قاژە پەتاتەكە دەبێتە ھۆی دروستبوونی ماددەی ئەكـریلامید، كە ئەم ماددەیە لە دروستكردنی پلاستیكدا بەكار دەھێنرێت.
له‌شكرد حه‌مید داوای له دایكان و باوكان كردووه، منداڵه‌كانیان له زیانه‌كانی خواردنی چپس ئاگادار بكه‌نه‌وه و ئه‌گه‌ر زانییان له هه‌ر قوتابخانه‌یه‌كدا چپس ده‌فرۆشرێت، لێژنه هاوبه‌شه‌كانی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى ڕێكاری پێویست له‌گه‌ڵ فرۆشیاره‌كه و ئیداره‌ی قوتابخانه‌كه‌دا بگیرێته به‌ر.
باسنيوز
