حکومەتی هەرێم لەبارەی رێکارەکانی رێگریکردن لە کۆرۆنا لەگەڵ پارێزگارەکان کۆدەبێتەوە
جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە خەندان-ی راگەیاند، "حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، لایەنە تەندروستییەکان و هەر چوار پارێزگارەکە کۆدەبێتەوە و لەبارەی گرتنەبەری رێکاری پێویست بۆ هۆشیارکردنەوەی هاونیشتمانییان لە کۆرۆنا گفتوگۆ دەکەن".
هەنگاوەکان بۆ رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەکاتێکدایە کە چەند رۆژێکی زیاتر لە 18 حاڵەتی توشبوانی کۆرۆنا لە کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمارکراون
هەنگاوەکان بۆ رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەکاتێکدایە کە چەند رۆژێکی زیاتر لە 18 حاڵەتی توشبوانی کۆرۆنا لە کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمارکراون و تا ئێستاش چوار کەس گیانیان لەدەستداوە.
دوێنێ هەینی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان له نوسراوێكدا رایگهیاند، "بڕیاردرا بە راگرتنی گەشتی ئاسمانی لە نێوان هەردو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی و كۆماری ئیسلامی ئێران تا ماوەیەكی نادیار".
بەبڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، هاتوچۆی گەشتیاران لە سنورەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتی ئێران راگیراوە
هاوکات بەبڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، هاتوچۆی گەشتیاران لە سنورەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتی ئێران راگیراوە.
کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان لهڕاگهیهندراوێكدا باسی لەوەکردوە، "دوای بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لەبەڕێوەبەرایەتی نشینگەی پارێزگای سلێمانییەوە بنکەی نشینگەی پەروێزخان ئاگادارکرایەوە، کە لە کاژێر 00:00ی 21-2-2020 ەوە هاتوچۆی گەشتیاران لە عێراقەوە بۆ ئێران و بەپێچەوانەشەوە رابگیرێت".
خەندان-
