عوسمان بایدەمیر باس لە سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دەکات

عوسمان بایدەمیر باس لە سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دەکات
عوسمان بایدەمیر، سیاسەتمەداری ناوداری کورد لە باکووری کوردستان و تورکیا، دوای سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان، لە توتێکدا باسی لە سەردانەکەی کردووە.

لە تویتەکەیدا بایدەمیر نووسیویەتی، بە گەشتکردنم بۆ کوردستان و بینینی بەڕێز کاک مەسعود بارزانی زۆر دڵخۆشبووم.

ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆر سوپاسی پێشوازی گەرمتان دەکەم، بە هیوای یەکێتی نەتەوەیی، ئاشتی و ئارامیم.

بایدەمیر لە سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان، لە لایەن سەرۆک بارزانی پێشوازی لێکراو و دواتر ئەو سیاسەتمەدارە کوردە چووە سلێمانی و سەردانی چەند لایەنێکی کرد.



K24
Top