دكتۆر عەرەفات ستونی ئەندامێکی شاندی دانوستانکار : گفتوگۆکانمان ئەمڕۆ ئاراستەیەکی باشیان ھەیە و بەرەو چارەسەری کێشەکان هەنگاو دەنێن“.
دكتۆر عەرەفات ستونی، ئەندامی شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان کە ئێستا لەگەڵ محەمەد تۆفیق عەلاوی، کاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراق لە کۆبوونەوەدان، راگەیاند، گفتوگۆکانی ئێستایان لەبارەی مافە دەستووری و دارایی و سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانە.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ”گفتوگۆکانمان ئەمڕۆ ئاراستەیەکی باشیان ھەیە و بەرەو چارەسەری کێشەکان هەنگاو دەنێن“.
