کۆبوونەوەی عەلاوی و شاندی ھەرێـمی کوردستان دەستی پێکرد

 کۆبوونەوەی عەلاوی و شاندی ھەرێـمی کوردستان دەستی پێکرد
کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی شاندی لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان لە شاری بەغدا لەگەڵ محەمەد تۆفیق عەلاوی دەستی پێکرد.

زیا پترۆس سلێوە، ئەندامی شاندی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا راگەیاند، کەمێک لەمەوبەر (شەممە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٠) کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ عەلاوی دەستی پێکرد.

لە ماوەی کەمتر لە پێنج رۆژدا، ئەمە دووەمین کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستانە لەگەڵ کاندیدی راسپێردراو بۆ پێکھێنانی کابینەکەی.

لە کۆبونەوەی یەکەمی لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان و عەلاوی نەگەشتنە رێککەوتن، چونکە محەمەد تۆفیق عەلاوی پێداگری لە ھەڵوێستەکانی لە دژی ھەرێمی کوردستان کردووە، کوردیش ئەم ھەڵویستەی پەسەند نەبووە و داوای کردووە تایبەتمەندیی ھەرێمی کوردستان لەبەرچاو بگیرێت.






باسنيوز
Top