مه‌سرور بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراستەی بنه‌ماڵه‌ی د. حه‌مید ئاكره‌یی كرد

 مه‌سرور بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراستەی بنه‌ماڵه‌ی د. حه‌مید ئاكره‌یی كرد
ئەمڕۆ هەینی مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پەیامێكی سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی د. حەمید ئاكرەیی كرد.


لە پەیامی سەرەخۆشیەكەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە "زۆر به‌ داخه‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی د. حەمید ئاكره‌یی پێشمەرگەی دێرین و تێکۆشەر و كه‌سایه‌تیی نیشتیمانپه‌روه‌ر و وەزیری پێشووتری گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی كوردستانم بیست، كه‌ رۆڵێكی دیاری له‌ بواری گەیاندن له‌ هه‌رێمی كوردستان و بە تایبەتی پێشخستنی رادیۆی ده‌نگی كوردستان هه‌بوو. پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیی خۆم ئاراسته‌ی خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كه‌م، خوای گه‌وره‌ به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و ئارامی و دڵنه‌واییش به‌ کەسوکار و هه‌ڤالانی ببه‌خشێت".











باسنيوز
Top