بەهۆی رێگری لە دانیشتووانی کەمپی مەخموور بۆ هەولێر نزیكه‌ی دوو هەزار و 500 كه‌س بێكار بوونە
به گوته‌ی دانیشتووانی كه‌مپه‌كه زیاتر له حەوت مانگه رێگه‌ی هاتنه هه‌ولێریان لێ قه‌ده‌خه‌كراوه. نه‌خۆشخانه‌ی كه‌مپه‌كه بێ ده‌رمان و پێداویستییه، به‌پێی داتاكانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه 16 كه‌س نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌یان هه‌یه و 42 حاڵه‌تی ئیفلیجیش هەن.
هونەر ئەحمەد چووەتە ماڵی یەکێک له‌و نه‌خۆشانه‌ی كه مانگانه له هه‌ولێر پێویستی به بینینی دكتۆره. نەخۆشەکە ناوی سیپانە و ته‌مه‌نی 21 ساڵه توشی ئفلیجی مێشك بووه. هه‌ندێجار پێویسته به‌په‌له بگه‌یێندرێته نه‌خۆشخانه، به گوته‌ی دایكی و باوكی گه‌یاندنی به هه‌ولێر پێویستی به گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی زۆر هه‌یه.
هه‌ر به‌هۆی رێگه‌نه‌دانیان بۆ چوونه نێو هه‌ولێر، نزیكه‌ی دوو هەزار و 500 كه‌س بێكار كه‌وتوون، ئەوەش کاریگه‌ری راسته‌وخۆی كردووه‌ته سه‌ر بژێوی ژیانیان.
له‌ماوه‌ی چوار ساڵدا سێ جار ئه‌و كه‌مپه له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیاوه بۆردوومان كراوه، له چیای قه‌ره‌چووخیشه‌وه داعش مه‌ترسی بۆ سه‌ر كه‌مپه‌كه و دانیشتووانه‌كه‌ی دروستكردووه، منداڵان سه‌رباری به‌رده‌وامیان له خوێندن، به‌ڵام له ترس و دڵه راوكێدا ده‌ژین.
ئاسایش قسه له‌سه‌م ئه‌و بابه‌ته ناكات و ده‌ڵێن، پێشتر روونكردنه‌وه‌مان داوه و داخستنی رێگەكه‌ش به رووی په‌نابه‌رانی كه‌مپه‌كه په‌یوه‌ندی به رووداوی رێستۆرانتی هوقه‌بازه‌وه هه‌یه كه تێیدا دیپلۆماتكارێكی توركیا كوژرا.
هاوکات به‌رپرسانی كه‌مپه‌كه ئاماده‌یی خۆیان نیشانده‌ده‌ن بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆ تاوه‌كو هه‌رچی زووتره ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ربكرێت.
حكومه‌تی عێراق سێ ساڵ جارێك پسوڵه‌یه‌كی پێ ده‌دان كه ده‌توانرا له ته‌واوی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتیدا به ئازادی هاتووچۆی پێبكه‌ن، به‌ڵام پاش 2014 و هێرشی داعش ئه‌و پسوڵه‌یه بۆ زۆربه‌ی په‌نابه‌ران نوێ نه‌كراوه‌ته‌وه.
یه‌كێك له گرفته‌كانی په‌نابه‌رانی كه‌مپی مه‌خمور ئه‌وه‌یه كه كه‌وتوو‌نەتە ناوچه‌ی جێناكۆكی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراقه‌وه كه له بنه‌ڕه‌تدا یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی ئه‌م ناوچانه به هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه.
