له چه‌مچه‌ماڵ به‌هۆى ڕووداوێكى ته‌قه‌كردن دوو كه‌س بریندار بوون
له‌مباره‌یه‌وه عه‌مید محه‌مه‌د عه‌بدی، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ، ڕايگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 20/2/2020، له ئاكامی ته‌قه‌كردن له‌ناو بازاڕی چه‌مچه‌ماڵ، دوو كه‌س بریندار بوون، پاشان بۆ چاره‌سه‌ر، ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید پێشڕه‌و له هه‌مان شار، كران".
گوتیشی: "لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه ده‌ستی پێكردووه، سه‌ره‌تا ئه‌وه ڕوون بووه‌ته‌وه، كه هۆكارى ته‌قه‌كردنه‌كه به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بووه".
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ ئه‌وه‌شى خسته ڕوو: "ته‌قه‌كه‌ره‌كه هه‌ڵاتووه، به‌ڵام ناسراوته‌وه و هه‌وڵی ده‌ستگیركردنى ده‌ده‌ین".
باسنيوز
