لە ئەنجوومەنی وەزیران كۆبوونەوەیەك بۆ رێوشوێنەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بەڕێوەدەچێت
لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە رێوشێنەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەڕێوەدەچێت.
بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، ئەمڕۆ لە تەلاری ئەنجوومەنی وەزیران کۆبوونەوەیەک بە بەشداری چەند وەزیرێک و نوێنەری رێکخراوی تەندروستی جیهانی و نوێنەری دەزگاکانی راگەیاندن، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەڕێوەدەچێت، کە تێیدا گفتوگۆ لەبارەی هەماهەنگی لایەنە پەیوەندارەکان و چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان دەکرێت.
K24
