جووتیار عادل، گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێم :هیچ کێشەیەک لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان لە بەغداوە نییە.

جووتیار عادل، گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێم :هیچ کێشەیەک لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی  کوردستان لە بەغداوە نییە.
گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی رای گەیاند کە تائێستا کێشەیەک لە ناردنی مووچەی فەرمانبەران لە لایەن بەغداوە نییە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٠، د. جووتیار عادل، گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە میانی پرێس کۆنفرانسێکدا باسی لە پرسی مووچەی فەرمانبەران کرد و رای گەیاند، تائێستا هیچ کێشەیەک لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە نییە.

جەختیشی کردەوە کە لە ئەولەویەتی کارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە، مووچەی فەرمانبەران گەرەنتی بکرێت و ”ئەمە مافێکی خەڵکە نەک هاوکارییەک بێت“.

گوتەبێژی فەرمیی حکوومەت دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان هاوکار بووە و هەموو نیازپاکییەکیشی نیشان داوە تاوەکوو پرسی مووچە و بودجە لە نێوان هەرێمی کوردستان و عێراقدا چارەسەر بکرێت و هیوایشی خواست، ”حکوومەتی عێراقیش هاوکار بێت“.









باسنيوز
Top