وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا: پشتیوانیی تەواوی خۆمان بۆ پێشمەرگە ڕادەگەیەنین
لەمبارەوە، لۆرێنزۆ گۆرینی، وه‌زیری به‌رگریی ئیتاڵیا لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوی کردووەتەوە: (هه‌ڕێمی كوردستانی عێراق، دۆستێكی نزیكی ئێمەیه".
وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا ئاماژەی بەوەش داوە: "دوای سه‌ردانێكم بۆ هه‌ولێر، دووباره سه‌رۆك وه‌زیران "مه‌سرور بارزانی"م بینییه‌وه و دڵنیاییم دا له پشتیوانی ته‌واوی خۆمان بۆ پێشمه‌رگه."
ئەو بەرپرسە باڵایەی ئیتاڵیا ڕاشی گەیاندووە: "سوپاسی ئه‌و كاره گه‌وره‌یه ده‌كه‌م كه ئه‌وان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و زۆر گرنگه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش".
لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ئیتاڵیا لەگەڵ فرانسیس پاپای ڤاتیکان و وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی ئەو وڵاتە کۆ بووەوە.
باسنيوز
