پۆلیسى سلێمانى: ئۆتۆمبێلێكی دزراو دۆزرایەوە
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19/2/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "دوای ئەوەی هاووڵاتییەك لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان سكاڵای تۆمار كرد، كە لەكاتی دابەزینی لە ئۆتۆمبیلەکەی و چوونی بۆ سووپەرماركێتێك، ئۆتۆمبێلەكەی كه له‌جۆری (ته‌كسی/نیسان سه‌نییه)، بە ئیشپێكراوی بەجێ هشتووە، دواتر ئۆتۆمبێلەكەی لێ دزراوە".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، پۆلیسى سلێمانى لێكۆڵینەوەكانی دەست پێكرد و سەرجەم مەفرەزەكانی پۆلیس بۆ دۆزینەوەی ئۆتۆمبیلەکە ئاگاداركرانەوە، سەرئەنجام له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌یه‌كی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانه‌وه ئۆتۆمبێلەكە دۆزرایەوه و ئێستا پۆلیسی سلێمانی سەرقاڵی دۆزینەوەی تۆمەتبارەكەیە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی داوا له هاووڵاتییان ده‌كات: "ئۆتۆمبێله‌كانیان به ئیشپێكراوی به‌جێ نه‌هێڵن، تا ڕووبه‌ڕووی ڕووداوی نه‌خوازراو و دزینى نه‌بنه‌وه".
باسنيوز
