نێچیرڤان بارزانى و عوسمان بایده‌میر كۆبوونه‌وه
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19/2/2020 له هه‌ولێر، نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له عوسمان بایده‌میر و شاندێكی یاوه‌ری کرد، له دیداره‌که‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له خه‌باتی سیاسیی مه‌ده‌نی و له گوتاری ئاشتیخوازانه‌ی گه‌لی كورد بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی و لێکنزیكبوونه‌وه‌ی لایه‌نه كوردستانییه‌كان كرده‌وه.
تاوتوێكردنی بارودۆخی ناوچه‌كه به گشتی، دوا پێشهات و گۆڕانكارییه سیاسییه‌كان و دۆخی كورد له ناوچه‌كه و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به ڕێگه‌ی دیالۆگ و دانوستان و ڕۆڵی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌مباره‌یه‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
باسنيوز
