ڕاپەڕین.. ڕێکخراوێکی ژینگەیی بە یادی ھەر شەھیدێک نەمامێک دەچێنێت

ڕاپەڕین.. ڕێکخراوێکی ژینگەیی بە یادی ھەر شەھیدێک نەمامێک دەچێنێت
سەرۆکی ڕێکخراوی ھۆشیاری و پاراستنی ژینگەی ڕاپەڕین ڕای گەیاند، لەپێناو خزمەتکردنی زیاتر بە ژینگەی سنوورەکە، بە یادی ھەر شەھیدێکی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین، نەمامێک دەچێندرێت.

سەلیم میراودەلی، سەرۆکی ڕێکخراوی ھۆشیاری و پاراستنی ژینگەی ڕاپەڕین ڕایگەیاند: "وەک خزمەتێک بە خەبانی شەھیدان و پاراستنی ژینگەی سنوورەکە، پلانی چاندنی نەمامێک بۆ ھەر شەھێدێکی سنوورەکەمان ھەیە، بۆ ئەو مەبەستە سەرقاڵی وەگرتنی ئامار و ناوی تەواوی شەھیدانی شۆڕشەکانی سنوورەکەمانین و دوای ئەوە لە چەند ھەڵمەتێکدا دەست دەکەین بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە".

گوتیشی: "نەمامەکان زیاتر بەڕوو و مازوو ئەو نەمامانە دەبن کە خۆڕسکن و لە شاخەکان دەیانچینین".

سەلیم میراودەلی باسی لەوەش کرد ماوەیەک پێش ئێستا بۆ شەھیدانی شەڕی داعش لە سنووری سۆران (١٨٠٠ ) نەمامیان چاندووە و دواتر بڕیاریان داوە بیرۆکەکە فراوان بکەن و لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین بۆ تەواوی شەھیدانی سنوورەکە ئەو کارە بکەن.

سەرۆکی ڕێکخراوی ھۆشیاری و پاراستنی ژینگەی ڕاپەڕین ئاشکراشی کرد: "بەنیازن ژمارەیەک کۆڕ و سمینار بۆ تەواوی پەیڕەوکارانی ئایینەکان لە ھەرێمی کوردستان ببەستن کە ھەڵوێستی ئایینەکەیان لەبارەی پاراستنی ژینگەوە دەربخات و دواتر لە پەرتوکێکدا چاپی بکەن کە کاریگەریی ئەرێنی و باشی لە پاراستنی ژینگەدا دەبێت."










باسنیوز

Top