بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت لەگەڵ بارانبارین لە ھەندێك كاتدا لە ناوچە شاخاوییەكان رێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت و لە ناوچە سنوورییەكانیش بەفر دەبارێت. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر و دھۆك 17 و سلێمانی 18 پلە و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 22 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی پێنجشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەور و باران دەبێت لە زۆربەی ناوچەكان، لەناوچە شاخاوییە سنوورییەكان بەفر دەبارێت، لە دوای نیوەڕۆ ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور.
K24