لە وەرزی نوێی کاریی پەرلەمانی کوردستاندا حەوت پرۆژەیاسا و یاسا تاوتوێ دەکرێن

 لە وەرزی نوێی کاریی پەرلەمانی کوردستاندا حەوت پرۆژەیاسا و یاسا تاوتوێ دەکرێن
فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان حەوت پرۆژەیاسا و ھەمواری یاسایان ئامادە کردووە لێژنەی یاسایی ئامادەیان دەکات و بڕیارە لە وەرزی نوێی یاسادانانی پەرلەماندا خوێندنەوەی بۆ بکرێت.

بەپێی زانیارییەکان ئەم پرۆژانە لە سەرۆکایەتیی پەرلەمانەوە بۆ لیژنەی یاسایی نێردراون کە بریتین لە:

- پرۆژەیاسای "بە دامەزراوەییکردنی ھێزە چەکدارەکانی ھەرێمی کوردستان

- پرۆژەیاسای بەرەنگاربوونەوەی لەشفرۆشی

- پرۆژەیاسای راژە و خانەنشینیی ھێزەکانی ناوخۆ

- پرۆژەیاسای ھەمواری یاسای باج

- ھەمواری یاسای سندووقی گەڕاندنەوەی پارەی عێراق لە ھەرێمی کوردستان

- پرۆژەیاسای چالاکییە فەرھەنگییەکانی پێکھاتەکان

- پرۆژەیاسای دەستکەوتی ناڕەوا






باسنیوز
Top