لایەنە کوردستانییەکان مەرجەکانی بەشداریی کابینەی نوێیان داوەتە عێراقییەکان

 لایەنە کوردستانییەکان مەرجەکانی بەشداریی کابینەی نوێیان داوەتە عێراقییەکان


ئەندامێکی شاندی لایەنە کوردستانییەکان رای دەگەیەنێت لایەنە عێراقییەکان پێداگرن و بە شاندی ھەرێمی کوردستانیان راگەیاندووە دەبێ بەشداریی کابینەی نوێی حکوومەت بکەن و لایەنە کوردستانییەکانیش مەرجی بەشداریکردنی کوردیان داوەتە لایەنە عێراقییەکان.

محەمەد سەعدەدین، ئەندامی شاندی ھەرێمی کوردستان راگەیاند: دوێنی لەگەڵ لایەنە سەرەکییەکانی شیعە و سوننە کۆبووینەوە و گفتگۆ لەبارەی پێکھێنانی کابینەکەی عەلاوی کرایەوە".

گوتیشی: "ھەرێمی کوردستان مەرجی بەشداریکردنی لە کابینەکەی عەلاوی داوەتە لایەنە سیاسییەکانی عێراق و مەرجی ھەرێمی کوردستان ئەوە بووە خۆی کاندیدەکان دیاری بکات و بودجە مووچەی فەرمانبەران پەسەند بکرێت و کێشەکانی دیکەش وەک کێشەی ناوچە کوردستانییەکان چارسەر بکرێن".

محەمەد سەعدەدەین گوتیشی: "لایەنە شیعە و سوننەکان و عەلاوی خۆشی پێداگرن کە دەبێ ھەرێمی کوردستان، بەشداریی کابینەکەی محەمەد تۆفیق عەلاوی بکات".

ئەو ئەندامەی شاندی دانوستانکار ئاماژەی بەوەش کرد: "کورد بە لایەنە عێراقییەکانی راگەیاندوە بەو مەرجانە بەشدار دەبێت".








باسنيوز
Top