رۆژئاوای كه‌ركووك.. داعش هێرشی کردە سەرگووندێکی کوردنشین

رۆژئاوای كه‌ركووك.. داعش هێرشی کردە سەرگووندێکی کوردنشین
کەمێك لەمەوبەر چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر گووندی چەغماغەی سەربە شارۆچکەی دوبز لە ڕۆژئاوای کەرکووك، له‌ ئه‌نجامدا 4 هاوڵاتی شه‌هید و 3ی دیكه‌ش بریندار بوون.

هاوڵاتیەکی گووندەکە راگه‌یاند، لە ئەنجامی هێرشەکەی داعش بۆ سەر گووندەکەیان و دوای ڕووبەڕووبوونەوەیان له‌گه‌ڵ چه‌كداران، داعش 4 هاوڵاتی شەهید کرد و 3ی دیکەشی بریندارکردووە.

دوای گەیشتنی هێزە ئەمنیەکان بۆ گووندەکە، چەکدارەکان بە ئاراستەی حەویجە هەڵاتوون و خۆیان ونکردووە.
Top